ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی خالید محەممەدی ٣٧ساڵ تەمەن وخەڵکی گوندی تورجان سەربە شاری سەقز، خێزاندار لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەسەر کارەکەی ڕفێنرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو سەرقاڵی کاری کشتووکاڵی بووە کە لەلایەن دانیشتوانی ماشێنێکی لە جۆری پیژۆی پارسەوە کە سەربە دامەزراوە ئەمنییەکان بووە ڕفێنراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش


