ک.م.م.ک:
چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بڕیاری قورس بۆ مامۆستا ئیبراهیم کریمی پێشنوێژی نەنەلە لە لایان دادگای تایبەتی ڕۆحانیان لە شاری هەمەدان دەرکرا، حوکمەکان بریتیە لە ١١ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی جارێک و یەک ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی بە تۆمەتی درۆیینی هەڕەشەی کوشتن لە مامۆستا کەیوان مورادیان پێشنوێژی ئاساوەلە بۆ هەتا هەتایی مافی ووتار خوێنی لێ زەوت کراوە و مافی پۆشینى جلوبەرگی تایبەتی مامۆستایانی لێ قەدەغە کراوە و دوو ساڵیش دوور خستنەوەی بۆ شاری بووشێهری سەر بە پارێزگای خووزستان.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، سەرجەم سزاکانی ناوبراو ١٢ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی و دوو ساڵ دوور خستنەوەی لە وڵات و قەدەغەکردنی مافی ووتار خوێنی و پۆشینی جلوبەرگی تایبەت مامۆستایان .
ع – ر