کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بریندار بوو

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناوی “کەریم هیدایەت” خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە قاچی(لاقی) بریندار بووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئێوارەی هەمان ڕۆژ،” ڕەحیم فەیزی” کۆلبەر تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی شاری بوکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی هەنگەژاڵە سەر بە شاری بانە بریندار بوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، ڕەحیم فەیزی لە هەردوو قاچی بریندار بووە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *