کامیران؛ هاووڵاتییەکی لە بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ک.م.م.ک:
یەکشەممە ۳۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، بەندکراوێک بە ناوی سەڵاح هیجرانی خەڵکی کامیران، ۵۰ ساڵە، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ لە زیندانی حکوومەت لە شاری کامیران هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەو بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئیستا لە زیندانی حکوومەت لە کامیران زیندانی کرابوو.

تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری خۆکوشتنی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک لەبەر دەست دا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *