برازای حەیدەر قوربانی، لە کامێران دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک:
یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، لاوێکی کورد بە ناوی “دانا قوربانی”، تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی ئەسعەد و خەڵکی کامێران و برازای حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

شایانی باسە کەتا کاتی بڵاوکرنەوەی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی دانا قوربانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

جێگای بیرهێنانەوەیە کە، حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی خەڵکی کامێران ساڵی ۲۷۲۱ی کوردی لە زیندانی حکوومەت لە سنە لە سێدارە دراوە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *