ناڕوونی دۆخی مێرمنداڵێکی دەستبەسەرکراو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، مێرمنداڵێک بەناونیشانی فەرهاد نەوابی ١٦ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی تورشەکان سەربە مەهاباد، پاش ٨ مانگ دەستبەسەری، هێشتا چارەنووسی نارووونە.

شیاوی باسە کە ئەم مێرمنداڵە، خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەڕەوتی خۆپیشاندان و مانگرتنی گشتگیرەکان بەرانبەر بە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە کە فەرهاد نەوابی ساڵی ڕابردوو باوکی لەدەستدا و بەتەنیا دەژیا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *