کوشتنی هاووڵاتیەک

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “سپێهر هیمەت خانی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان کە لە ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی لە کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، کوژرا.

پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە پێشتر دووجار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و دوای ماوەیەک ئازاد کراوە.

شیاوی باسە، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە ماوەیەک بێ ئاگا بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، تا دواجار هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران پەیوەندییان پێوە کردن و لە گیانلەدەستدانی سپێهر هیمەتخانی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئاگاداریان کردنەوە. هەروەها بنەماڵەی سپێهر هێماتخانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە کە هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان لە میدیاکان بڵاو نەکەنەوە.

ع.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *