ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK, هەینی ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، زیندانییەکی خەڵکی کرماشان بەناونیشانی قوباد فەرهادپوور، لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ئێعدام کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم زیندانییە پێنجشەممە ١٨ی جۆزەردان وەکوو ئامادەکردن بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرا و سەرلە بەیانی ڕۆژی هەینی ئێعدام کرا.
قوباد فەرهادپوور پێشووتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرا.
تا کاتی ئامادە کردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لە ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆوە و لەلایەن دامەزراوە بەرپرسیارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش