ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، مێرمنداڵێکی ١٧ساڵ تەمەن بەناونیشانی ماهان حەیدەری کوڕی سلێمان لە خێڵی یاروەلی و دانیشتووی شاری داڵاهۆ سەربە پارێزگای کرماشان لەڕێی خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سەرچاوە ئاگادارەکان، هەژاری و گرفتی ماڵی وەکوو هۆکاری خۆکوژی ئەم مێرمنداڵەیان ڕاگەیاندووە.
ق.ش