ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چالاکوانی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە ناونیشانی بورهان سەعیدی کە ماوەی پتر لە مانگێکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارەوە دەستبەسەر کراوە لە دۆخێکی خراپی تەندرووستیدایە و سەرەڕای ئەوەی نەخۆشی دڵی لەگەڵدایە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگەنادەن ناوبراو دەستی بە دەرمانەکانی بگات و لە دۆخێکی مەترسیداردایە.
هەر لەم پێوەندییەدا هاجەر سەعیدی ژنە چالاکوانی بواری ژنان و کرێکاری خەڵکی شاری سنە کە دەستبەسەریەکەی هاوڕێکەوتی بورهان سەعیدیە لەو دەمەوە لەژێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی گراندایە و چارەنووسی نادیارە.
شیاوی باسە کە ڕێکەوتی ٢٧ی گوڵانی ئەمساڵ ٨چالاکوانی کرێکاری لەکاتێکدا بۆ سەردانی ماڵی باوک و دایکی هومەن عەبدوڵایی یەکێک لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا چبوون، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کران و ڕۆژی دواتریش بورهان سەعیدی لەڕێی پێوەندی تێلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییە کراو و دەستبەسەر کرا.
ق.ش