لەکاتی گواستنەوەی چەک بۆ کوردستان هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژرا

ک.م.م.ک:
شەممە ۱۳ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک خەڵکی شاری سەقز به ناوی بێهزاد قەیسەری له کاتی گواستنەوەی چەک و ئامێرەکانی جەنگی و هێزەکانی سەربازی بۆ شار و سنوورەکانی کوردستان، لە شاری سەقز، کە لەسەر ماتۆرسیکلێتی خۆی لە تەنشت شەقامەکە وەستابوو، لەلایەن کامیۆنێکی زرێپۆشی قورسەوە لێدرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی و چەتەکانی پابەندی هیچ یاسایەک نین، تەنانەت یاساکانی خۆیان، کاروانی ئامێرەکانی جەنگ لە شارەکاندا تێدەپەڕێنن و بۆ نیشاندانی توندوتیژی دژی گەلی کورد و سەلماندنی دەستەڵاتە ساختەکەیان بەسەر خەڵکدا دەڕۆن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *