خۆکوشتنی هاووڵاتییەکی تەمەن ١٩ ساڵ لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرسیم عیبادی” تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی شاری سنە، لەسەر پردی شالمان لە هەمان شار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، فەرسیم عیبادی، کچێکی گەنجی دانیشتووی گەڕەکی دەفتەری تەکنیکی شاری سنە، بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *