هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بریندا کرا

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ۱۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی عاریف محەمەدی خەڵکی ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام لە کاتی خۆپێشاندان دا بە تەقەی ڕاستەوحۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بە خەستی لە چاوی بریندار بوو.

شایانی باسە کە ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانە دا نەشتەرگەری بۆی دەکرێت.

جێی ئاماژەیە زیاتر لە ۱۰ هاووڵاتی مەدەنی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی پێنجشەممە لە ئابدانان لە پارێزگای ئیلام بریندار بوون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *