ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، نایب حاجیزادە زیندانی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بەبۆنەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە ڕاگیرانی خۆی لە بەندی سزا مەترسیدارەکان لەسەرر داوای بەرپرسانی زیندان بۆ ووکوو تەمبێ کردن بۆ ژووری تاکەکەای ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە سیاسییە دۆخە تەندرووستی ناجێگیرە و لە یەکساڵی ڕابردوو مافی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری دەرمانی لێ زەوت کراوە.
شیاوی باسە، زیندانیی سیاسیی نایب حاجیزادە خولی زیندانییەکەی بەبێ پاراستنی بنەچەی جوێکردنەوەی سزاکان لە گەڵ زیندانیانی تۆمەتبار بە کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ تێدەپەڕێنێ.
شیاوی باسە، نایب حاجیزادە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، بەبۆنەی نەخۆشییەوە بۆ ناوەندی دەرمانی دەرەوەی زیندان ڕاگوازرا بەڵام بەبێ تەواو کردنی خولی دەرمانی بۆ زیندان گەڕێندرایەوە.
ق.ش