دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە سنە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی میلاد نەسری، خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەدۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *