دێولان؛ کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن هاوسەرەکەیەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ساڵی ۲۷۲۳ی کوردی، ژنێکی لاو بە ناوی “پرستۆ شەهبازی” تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری دێولان، سەر بە شاری سنە (سنندج) بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، مێردی ئه م ژنه گه نجه سه ڕه تا هه ڵواسیوه و دواتر به شێوه یه کی قێزه ون به چه قۆ کوشتویەتی .

ناسنامەی بکوژی پەیام شەریفی تەمەن ٢٩ ساڵ ئاشکرا کراوە.

پێویستە باس لەوە بکرێت کە نزیکەی ٦ ساڵ لەمەوبەر و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا، پرستۆ شەهبازی بە ناچاری هاوسەرگیری لەگەڵ پەیام شەریف کرد کە گیرۆدەی مادەی هۆشبەر بوو و دەرئەنجامی ئەم هاوسەرگیرییە زۆرەملێیە منداڵێکی ١٨ مانگە بوو.

شیاوی باسە ئەم ژنە گەنجە یەکێکە لە قوربانیانی پرۆسەی جیابوونەوەی دایک و باوک(تەڵاق )و دوای دووبارە هاوسەرگیری کردنەوەی دایکی لەژێر گوشاری زڕباوکی ناچار کرا شوو بکات.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *