ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە٧ی ٢٧٢٣ی کوردی، محەممەد ئازەربەرزین هاوڵاتی ٢٦ساڵ تەمەنی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتەی ٥ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە لە پیرانشار بەتۆمەتی سازکردنی کوکتۆل مۆلۆتۆف بە ١٥مانگ و ڕۆژێک زیندانی و غەرامەی ٢ملوێن قەران سزای نەخت، بەبۆنەی بەشداری لە تێکدانی ئاسایشی گشتت بە٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری و لێدانی٤٠ قامچی و بەبۆنەی تۆمەتی یاخی بوون بەرانبەر بە ڕایەداری دەوڵەت بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
ق.ش