ئیلام؛بامشاد سلێمانخانی کە لەلایان دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ژەهراوی ببو گیانی لەدەست دا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە‌‌‌ ۷ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، بامشاد سلێمانخانی، خوێندکاری خەڵکی
دێلوڕان-ی سەربە ئیلام پاش چەندد ڕۆژ لە کۆما گیانی لە دەست دا.
بەپێ زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان، بامشاد سلێمان خانی، ١٩ ساڵ تەمەن، کوڕی محەممەد و خەڵکی دێلوڕان-ی سەربە ئیلام کە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەوشارە بانگهێشت و پاش گەڕانەوە بۆ ماڵ ژەهراوە ببووە و تا ئێستا لە کۆمادا بوو، گیانی لە دەست دا.

شایانی باسە کە دوای بە کۆما چوونی ناوبراو، هێزە ئەمنییەکان بەخێرا چووبوون نەخۆشخانە و ڕێگری لە چاوپێکەوتن و سەردانی کەسووکاری کردبوون.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە چەنددین کەس لە چالاکانی سیاسیی کورد بە کوتانی ژەهری ڕایسین لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە تیرۆر کراون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *