ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی گەنج بەناونیشانی سەلام سماییلپوور خەڵکی گوندی سپی ئاو سەربە باینگان لە کاتی کۆڵبەری لە دەڤەری نەوسوود بەهۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی لەدەستدا.
شیاوی باسە، کۆڵبەران بەهۆی سترێس و ڕاوەدوونان و هەڵات هەڵاتی زۆر لە هەوراز و نشێوەکان یان دڵیان ڕەدەوەستێ یان لە چیا دەکەونە خوارەوە یان خۆ دەکەونە نێو ئاوا و دەخنکێن ئەمە لە کاتێکدایە کە بۆسەی هێزە سنووریەکانیان دەرباز کردبێت و فیشەکیان بەرنەکەوتبێت یان مینیان پێدا نەتەقیبێتەوە.
ق.ش