ک.م.م.ک:
سێشەممە٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شێرکۆ مینبەری ٣٣ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی نیەر سەربە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتایە سەرماڵی ناوبراو و پاش دەستبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
شیاوی باسە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش