ک.م.م.ک
سێشەمە ۲ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، گیراوێک بە ناسنامەی هادی ڕۆستەمی، پاش دەسپێکردنی مانگرتن لە خواردن گواستراوەنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی حکوومەت لە ورمێ.
شایانی باسە ناوبراو بە بڕینی چوار پەنجەی دەست ڕاستی سزادراوە و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی بڕینی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستی داوە بە مانگرتن لە خواردن.
بەپێی زانییارییەکان، پاش ڕاگواستنی ناوبراو بۆ ژووری تاکەکەسی، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و کەسووکاری بێبەری کراوە.
ع. س