ورمێ؛ خۆکوشتنی سەربازێک لە سەربازگەی سوپای پاسداران

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، سەربازێک بە ناسنامەی مەحموود ئارەش خەڵکی شارۆچکەی یولاگاڵدی سەر بە شاری شوت لە کاتی خزمەتی ناچاریی خۆی لە پادگانی سپای پاسدارانی ئێران لە ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم سەربازە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی سەربازی زۆرەملی بە چەکی ڕێکخراوەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم سەربازە لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *