حەوت کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری نەوسوود بریندار بوون

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی شاری نەوسوود لە هێڵی سنووری ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و بەو هۆیەوە حەوت کەسیان بریندار بوون کە خەڵکی شاری پاوە بوون و تەنیا کۆڵبەرێک بە ناوی فەیسەڵ ئەحمەدی خەڵکی گوندی سریاسی سەر بە پاوە، کە گوللەیەک لە قاچی کەوتووە ناوی دیارە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *