مەلەکشاهی ئیلام؛ ڕفاندنی چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی مەلەکشاهی سەربە ئیلام بەناونیشانی هێژا ئومیدی ٣٥ساڵ تەمەن و چالاکی مەدەنی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ذێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم چالاکە مەدەنییە لە شاری ئیلام لەلایەن دوو ماشێنی لەجۆری سەمەند هێرش کرایەسەری و ڕفێنرا و تا ئێستەیش هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نەزانراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە، هێژا ئومیدی چالاکی مەدەنی و دەرچووی کارناسی باڵای زانستی سیاسییە کە ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن سەرکوتگەرانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *