ئازادی بە دانانی بارمەتەسلایدەر

جەلال تەپاک بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا


ک.م.م.ک:

شەممە ٣٠ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی جەلال تەپاک، ۳۰ ساڵە کوری مستەفا و خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد و ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەت لە نەغەدە ئازاد کرا.

شایانی باسە ناوبراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی “هاوکاریکردن لەگەڵ لایەنێکی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” دەستبەسەر کرابوو و بەهۆی خراپبوونی باری تەندروستییەوە بەم دواییانە لە زیندانەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نەغەدە.
جێی ئاماژەیە کە ئەم هاوڵاتییە، لەبانەمەڕی ۲۷۲۲ دا،، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە پیرانشار دەستبەسەرکرا و پاش لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە نەغەدە و لە ماوەی دەستبەسەری دا بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ بەتوندی ئەشکەنجە کرابوو و لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەش بێبەری کرابوو.
ع. س

Related posts

شنۆ؛ لە بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکاندا سێ هاوڵاتیی دیکە دەستبەسەر کران

سێ هاوڵاتی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان بەخت کرد

دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە

Rahim Kholafai

Leave a Comment