سنە؛ دەستبەسەری بورهان سەعیدی چالاکی کرێکاری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، بورهان سەعیدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، چوارشەممە ٢٧ی گوڵانیش هاجەر سەعیدی و عەبدوڵا خەیرئابادی، خوشک و زاوای بورهان سەعیدی لەگەڵ ٧ چالاکی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *