دیواندەرە؛ ئازادکردنی هاووڵاتییەک بە بارمتە

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی مەنوچێهر ڕەزایی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر بوو، بە دانانی بارمتەی ٦۰۰ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.


بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی پەیمان ئەحمەدییان، هەردووکیان خەڵکی گوندی کەڵەکان و دانیشتووی دیواندەرە، ڕۆژی یەکشەممە ۷ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە نەزاندراوە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *