ک.م.م.ک:
چوارشەممە ۲٨ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، دوای سەردانی کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی بە مەبەستی سەرخۆشی و هاوخەمی دەربڕین بۆ بنەماڵەی هومەن عەبدوڵایی،کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەڵ دا گیانی بەخت کردوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی ناوبراو و بەلایەنی کەمەوە هەشت چالاکوانی مەدەنی و کرێکاری بە لێدان و سووکایەتی کردن دەستبەسەرکران و گواستیانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوی دەستبەسەر کراوەکان بەم شێوەیە یە:
کەمال کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدولڵا خیرئابادی، سیروان مەحمودی، ئیقباڵ پیشکاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحموودی و حەبیبوڵا کەریمی.
شایانی باسە ناوبراوەکان بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانییارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییانە بەدەستەوە نییە.
ع. س