دادگای چالاکانی کرێکاری شاری کامیاران بەڕێوەچوو

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ سێ شەممە ۱۲ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی لە لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە چالاکانی کرێکاری دادگایان بەڕێوەچوو. لەم دادگایەدا کە ۳ کاتژمێری خایاند، چالاکانی کرێکاری «مێهرداد سەبووری، ئۆمێد ئەحمەدی، ئارام محەمەدی، شاهۆ سادقی» بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دادگای کران.

بەڵام چالاکان تۆمەتەکەیان ڕەتکردەوە و بەشداری کردن لە مراسمی ۱ی مانگی مەیدا واتا ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بە دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نازانن و بە مافی سەرەکی کرێکارانی دەزانن. و بە م شێوەیە بەشداری کردن لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا بە مافی سەرەکی خۆیان دەزانن و لە هەمبەری دادگا دێفاعیان لە مافی خۆیان کرد.

لە کۆتای دادگایدا، دادوەر ڕایگەیاند بە چالاکان کە چاوەڕێی بڕیاری دادگا ببن و یا ڕەنگە دادگایەکی دیکە بۆ پرسی ئه‌م چالاکانه‌ ساز بکرێت.

سەرەڕای سەرکوت و زەختێکی زۆر بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ ناڕەزایەتی کرێکاران و چینەکانی دیکە (وەک ناڕەزایەتی مامۆستایان) دەبینن.

ئەمە لە کاتێکدایە ناوەندە کرێکاریەکان و سەندیکاکان لە ئێران و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ئیزنی چالاکیان نیە و لە گەڵ چالاکاندا بە شێوەیەکی ئەمنی و سەرکوتکارانە هەڵسوکەوت دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان