ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد عەباسزادە هونەرمەن و خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەشاری ئیلام بە ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو و ٢٤ملوێن سزای نەخت مەحکووم کرا.
جێی سەرنجە، ناوبراو لەلایەن دامەزراوە قەزاییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوە بابەت لە ئینستاگرام لە ناڕەزایەتی دژی هێرشی کیمیایی بۆسەر قوتابخانەکان تۆمەتبار کراوە.
محەممەد عەباسزادە ٢٧ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران و پاش بڵاوبوونەوەی سترانی ژن، ژیان، ئازادی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر و بە ٢ساڵ زیندان و دانی سزای نەخت و قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە وڵات مەحکووم کرابوو.
ق.ش