کەمبوونی شوێنی فێرکاری لەشاری بۆکان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاڕوختە بوونی قوتابخانەکان وکەمبوونی شوێنی فێرکاری و وانەکوتنەوە یەکێک لەگرفتە سەرەکییەکانی ناوەندی پەروەردە وفێرکاری شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

بەرپرسی پەروەردە وفێرکاری بۆکان لەکۆبوونەوەی ئەو خێرخوازانەی قوتابخانە ساز دەکەن کوتی: سەرەڕای لێبوردەیی ئەو خێرخوازانەی قوتابخانە سازدەکەن وهەوڵەکانی خودی ناوەندی فێرکاری وپەروەردە لەبۆکان، کەمبوونی شوێنی فێرکاری بەردەوام قەیرانەی بەردەستی پەروەردە وفێرکاری بۆکانە، بەچەشنێکە جگە لەفێرگەکانی شەو وڕۆژی، نموونەی دەوڵەتی وهونەرستانەکان، هەموو قوتابخانەکانی ئەم شارە دوشیفتەن.

ئەحمەدی ڕەحمانی د لەدرێژەدا دەڵێ: لەشاری بۆکان ٨قوتابخانەی ئاڕوختە ولە گوندەکانی ئەم شارەیش ۱۲ قوتابخانەی ئاڕوختە بوونی هەیە، بەچەشنێکە زۆرینەی ئەم فێرگانە پترلە ٥۰ ساڵ لەتەمەنیان تێدەپەڕێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان