ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی گوڵانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی: محەممەد ئازەربەرزین، وەفا ڕەسووڵی و عەبدولسەمیع ڕەسووڵی بە کۆی گشتی ١٠٠ مانگ زیندان و ١٢٠ قامچی و دوو میلیۆن ریاڵ لە لایەن دادگای شۆرشی ئێرانەوە سزا دراون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاووڵاتیانە بە ” چاکردنی کۆکتێل مۆلۆتۆڤ لە ماڵەوە”، “نافەرمانی بەرپرسانی حکومی”، “بەشداریکردن لە تێکدانی ئاشتی و ئارامی گشتی”، هاندانی بە ئەنقەست بۆ ئاگردانی ئیدارەی ئیتلاعات و “بەشداریکردن لە لەناوبردنی کۆگایەکی گەنمی شارەکە” تۆمەتبارکراون بەهۆی ئەو تۆمەتانە سزای زیندانیکردن و لێدانی قامچی و غەرامەیان بەسەردا سەپێنراوە.
شیاوی باسە ئەو هاووڵاتیانە نزیکەی ٥ مانگ پێش ئێستا دەستبەسەر کراون و بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرابوون.
ع – ر