ک.م.م.ک
چوارشەممە ٢٠ی گوڵانی ۲۷۲۳ی گوڵانی، مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری، پێشنوێژی گوندی “دەگاگا”-ی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی سیستم” لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی حکوومەت لە هەمەدان، بە دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
شایانی باسە، ئەو مامۆستایە دوێنێ بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، بانگهێشت کرابوو بو دادگای ناوبراو و پاش ئامادەبوونی مامۆستا و بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگاکە، سزاکە بۆ ناوبراو ڕاگەیاندراوە
جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای مانگی خاکەڵێوەی ئەمساڵەوە تا ئێستا، بەلایەنی کەمەوە چوار مامۆستایی ئایینی کورد بە ناوەکانی ماموستا حوسێن عەلیمۆرادی، ماموستا سابیر خودامرادی، ئارمان سادقی و سەید جەلال ئەکبەری لە شارەکانی سنە، سەقز، دێولان و سەوڵاوا
بەهۆی پشتوانی کردنی خۆپیشاندانەکانی گەڵ لە لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی حکوومەت لە هەمەدان، بە سزاکانی وەکوو زیندانی کردن، قامچی لێدان و دوورخستن لە پێشنوێژی و مەلایەتی مەحکووم کراون.
ع. س