سنە؛ هاووڵاتیەک دەستبەسەر کرا


ک.م.م.ک

یەکشەممە‌‌‌‌ ۱۷ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناو حەمزە سەجادی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە دوای دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە، هێزەئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکە هەندێک لە کەلوپەلی شەخسی لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکردن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەر دەست نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *