ک.م.م.ک
یەکشەممە ۱۷ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناو حەمزە سەجادی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە دوای دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە، هێزەئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکە هەندێک لە کەلوپەلی شەخسی لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکردن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەر دەست نییە.
ع. س


