هێزەکانی سپای پاسداران گەنجێکی ۲۱ ساڵانەیان لە شاری بانە کوشت

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان: هێزە کانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئه‌مڕۆ ۱۰ ره‌زبه‌ری ساڵی ۹۵ی هه‌تاوی، کۆڵبەران لە سنوور چۆمان دەدەنە بەر دەسترێژ و گەنجێکی ۲۱ ساڵان خەڵکی ئاوایی بڵەسەن سەر بە شارستانی بانە دەکوژن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە دوای ئەوەی ڕاستەخۆ پاسدارانی سپای پاسداران کۆڵبەران دەدەنە بەر دەسرێژ «مهدی ڕەحیم زادە» تەمەن ۲۱ ساڵان بە توندی بریندار دەکەن و بە هۆی قوڵی برینەکەیەوە تا دەگاتە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دەدات.

شایانی باسە هێزی سپای پاسداران و هێزە بە ناو ئینتزامییەکان دەست لە کەس لە کۆڵبەران و کاسبکارانی سەر سنوور ناپارێزن بە بێ ئاگادار کردنەوە کاسبکاران دەدەنە بەر گولەو دەیان کوژن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان