کرماشان؛ پاسەوانی بەنداوی چنگران بەهۆی تەقینەوەی هاوەن گیانی لەدەست دا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ١٩ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەنداوی چنگران، لە ئەزگۆڵ سەلاسی باوەجانی، سەربەکرماشان، هاوەنێک(خۆمپارە) کە لە شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بەجێمابوو، تەقیەوە و پاسەوانی بەنداوەکە بە ناوی “عەزیز موراد شەمس تۆلابی” تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی سەرپۆلی زەهاو کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، عەزیز موراد شەمس کە کارمەندی کۆمپانیای ئاب نیرۆ بووە لەکاتی ئەرکدا، بەهۆی تەقینەوەکە بە سەختی لە سک و دەموچاو و بەشەکانی تری جەستەی بریندار بووە، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی نزیک ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە.

پێویستە بگوترێ تا ساتەوەختی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕوونکردنەوە لەبارەی هۆکاری تەقینەوەی ئەم هاوەنە دەست نەکەوتووە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *