ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ١٥ی گوڵانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، جەلال تەپاک بەندکراوی تەمەن ٣١ ساڵ کە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە زیندانی کرابوو، بە هۆی هەناسە تەنگی و نەخۆشییەکانی هەناوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە گوازرایەوە و ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گوڵان لە بەشی چاودێری تایبەت ڕا گواسترایەوە بۆ بەشی گشتی.
پێویستە وەبیری بخەینەوە، جەلال تەپاک لە ٢١ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت کرا لە ورمێ بۆ لێپرسینەوە، و دوای تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی حکومی لە شاری نەغەدە.
ئەم هاوڵاتیە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی توند دابووە بۆ ئەوەی دانپێدانانێکی زۆرەملێ بکات.
پێویستە بگوترێ کە دادگای حکوومەتی ئێران بۆ ئازادکردنی کاتی ئەم هاووڵاتییە کەفالەتی ۵ میلیارد تۆمانی داوا کردوه.
ع – ر