ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گوڵانی ساڵی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی کیوان زەندکەریمی خەڵکی شاری سنە
له لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ۵ ڕۆژ لە ئازادکردنی بۆ جاری دووەم دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە یەکی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوودا، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزدا لەلایان هێزەئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا، لە ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گوڵانی ئەمساڵ، ناوبراو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، بە دانانی بارمتەی به شیوەی کاتی تا کۆتایی لێپرسینەوە
لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا بوو.
ع – ر