بە پێی هەواڵ گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوابەدوایی شەری هەمەلایەنەی حکومەتی تورکیا دژی گەلی کوردستان، حکومەتی ئەو وڵاتە ئەم جارەش بەرێکی تری شەری دژی گەلی کورد کردەوە.
ڕاگەیاندنەکان و رۆژنامەکان ئەم جارە کەوتوونەتە بەر هێرش و دەوڵەتی تورکیا دەخوازە، بەم شێوازە هەر چەشنە دەنگی ئازادی لە باکوور کوردستان بنکێنێت.
هەر لە درێژەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، جارێکی تر، نوێنەری دەوڵەتی تورکیا لە باژێری ئامه‌د لە باکووری کوردستان، کە وەک والی دەناسرێ ، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى له‌سه‌ر ۱۳ى گوندى ئامه‌د راگه‌یاند.
ئەو نوێنەری حکومەتی تورکیا لە باکووری کوردستان رایگەیاندوە کە ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێک ده‌که‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌سه‌ر ۱۳ گوند راده‌گه‌یه‌نن.
به‌پێى لێدوانه‌که‌ى والى ئامه‌د، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌م گوندانه راده‌گه‌یه‌نرێت (چه‌مێ ئه‌لیکا، خرابا، کۆرخا، مارکه، خوه‌یلین، خانه‌که‌لێ، دێرقام، جۆمه‌لاش، تۆپلان، شه‌لێ، بابه‌خ، سه‌رد، ته‌وێل).
بە پێی هەواڵی رۆژنیوز، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌و گوندانه له سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان