ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران دوو هاوڵاتی بەناوەکانی پەیمان ئەحمەدیان و مەنووچەهر ڕەزایی خەڵکی گوندی کەڵەکانی سەربە شاری دیواندەرە و دانیشتووی ئەو شارەیان ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە ڕفێنراوانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش