دوکتۆر سەلاحەدین ئەحمەدی بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوکتۆر سەلاحەدین ئەحمەدی دوکتۆری دەرمانساز و خاوەنی دەواخانەی ئەحمەدی هەڵکەوتوو لە سێ ڕیانی سەنگینی بۆکان بەدانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دوکتۆر سەلاحەدین ئەحمەدی پێنجشەممە ٣١ی خاکەلێوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە دەواخانەکەی خۆی لەگەڵ کارمەندێکی دەواخانە بەناونیشانی سلێمان جاوید ڕفێنرا و بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە بۆکان ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە سلێمان جاوید پاش دوو ڕۆژ دەستبەسەری، ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *