ڕفاندنی هاوڵاتییەک لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٤ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حسەین عیسانەژاد خەڵکی گوندی زێوکە، سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوزراوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران بە ژمارەیەکی زۆر ماشێنەوە کە دانیشتوانەکەی جلی مەدەنیان لەبەردابوو و بەبێ نواندنی حوممی قەزایی هەڵیان کوتایەسەر ماڵی ناوبراو و توندئاژۆیانە حسەین عیسانەژادیان دەستبەسەر کردووە.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *