جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی

ک.م.م.ک:

شەممە ١٦ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سەلاحەدین مەجیدی و عەبدوڵا خان محەممەدی خەڵکی گوندی حەوتوان سەربە سەڵماس جێبەجێکرا.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییانە بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان نێزیک بە سێ ساڵی بەرێ لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

شایانی باسە کە ئەم هاوڵاتیانە دوو ڕۆژ پێشتر بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی حکوومەتی ئێران لە سەڵماس ڕاگوازرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *