ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی گوڵانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، بڕیاری لەسێدارەدانی “جەلالەدین ڕەحیمیان ئازەر”، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد کە پێشتر لە لایەن سیستمی دادوهری ئێرانەوە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر، بڕیاری ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ڕەشت جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە کە، تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بهندکراوه کورده لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ع – ر