ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە بەناونیشانی موسلیم سەعیدپوور لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لەو شارەوە ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێنرا و ئەم حوکمە ڕۆژی شەممە٩ی گوڵان پێی ڕاگەیەندرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕێوڕەسمی دادگا بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی و ناوبراو بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات دادگایی کرا.
شیاوی باسە ئەم چالاکە مەدەنییە ساڵی ڕابردوو بەبۆنەی بەشداری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە حەسەن ئاوای سنە بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیران لەو شارە بانگهێشت کرابوو.
جێی سەرنجە ناوبراو ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی، بەبۆنەی بەشداری لە مانگرتنی گشتی لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە ئێعدامی ڕامین حسەین پەناهی، لوقمان و زانیار مرادی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە بانگهێشت و دەستبەسەر کرابوو، هەروەها ڕەزبەری ٢٧١٧ی کوردی، بەبۆنەی بەشداری لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٢٤ ڕۆژ لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
ق.ش