دوو قوتابخانەی ئامادەیی کچان مەریوان و سنە هێرشی کیمیایی کرایە سەریان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٣ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، قوتابخانەی ئامادەیی کچانەی زەینەب لە شاری مەریوان و پەروین ئیعتسامی لە حەسەن ئاوای سنە هێرشی کیمیایی کرایە سەریان.

سەرچاوەی متمانەپێکراو لەمبارەوە کوتوویانە: ژمارەیەکی زۆر خوێندکار ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازراون.

شیاوی باسە، قوتابخانەکانی دیکەی دەورووبەری قوتابخانەی ئامادەیی کچانەی زەینەب لە مەریوان لەگەڵ بنەماڵەکا. پێوەندیان گرتووە کە منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەنەوە و قوتابخانە چۆڵ بکەن.

ژمارەیەکی زۆر لە دایک و باوکەکانیش لەبەرانبەر قوتابخانەی ئامادەیی کچانەی زەینەب گردبوونەوەی ناڕەزایان پێک هێنا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *