لێدان و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری تەتە لەلایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە


ک.م.م.ک

یەکشەممە‌‌‌ ۱۰ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی محەمەدد دەری ٤۰ ساڵە خەڵکی گوندی دەری-ی سەر بە مەریوان و سیروان ساڵحی ٤۲ ساڵە و خەڵکی گونی تەخان-ی سەر بە سەرواوا لەلایان هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فڕێدانی بەرد و لێدان، لە سنووری تەتە لە نەوسوود بریندار کران.
شایانی باسە کە، محەمەدد دەری لە سەر و سیروان ساڵحی لە پشت و قاچەوە بە خەستی بریندار کراون.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، محەمەد دەری بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی سنە کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *