دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە شنۆ

ک.م.م.ک:

شەممە ٩ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حسەین شابوویی، ٤٨ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی شاوانە سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە دوو برای ئەم هاوڵاتییە ئەندامی حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی ئێرانن و ناوبراویش بەم بۆنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی هێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *