ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٧ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو منداڵ بەناوەکانی ئارشیا نووری ٩ ساڵ تەمەن و پێشڕەو سەمەدی ١١ساڵ تەمەن لەکاتی یاری لە دەورووبەری بنکەی سەربازی سەرەوقامیش لە نێزیک سنە، بەهۆی تەقینەوەی مین بەگرانی برینداربوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو منداڵە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ڕاگوازران و نەشتەرگەریان بۆ کراوە.
بەپێی کوتەی پزیشکەکان دۆخی تەندرووستی پێشڕەو باشترە بەڵام ئارشیا هەردوو دەست و چاوەکانی لەدەست داوە و لە دۆخێکی مەترسیداردایە.
ق.ش